AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١ ١٤:٣٦

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی:

کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە

کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە

سەرکردەیەکی سەر بەحزبى دەعوە ئاشکرایکرد کە سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕێککەوتوون لەسەرئەوەی، دەبێت تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتی لەعێراق بڕۆنە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سەهیود سودانی پەڕلەمانتارو سەرکردەی سەر بەحزبى دەعوە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتوویەتی:"سەرجەم هێزە کاریگەرەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ڕێککەوتون لەسەرئەوەی دەبێت هێزە بیانییەکان لەعێراق بڕۆنە دەرەوە، لەوچوارچێوەیەشدا هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەڕوونی ئەوەیە کە عێراق سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت.

هەروەک دەڵێت:"حکومەت زۆر جیدییە لە دۆسیەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان، ئەویش بەگوێرەی چوارچێوە دیبلۆماسیی و سیاسییەکان، بۆئەوەش حکومەت دۆسیەی چوونەدەری هێزە بیانییەکانی لەهەموو کۆر و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا وروژاندووە، هەر لەبەرئەوە لەکۆتایی ئەمساڵ چوونەدەری هەموو هێزە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتیی ئامادەکراو بۆ ئەو پرسە دەبینین".

ڕۆژی 5-1-2020، دوو رۆژ دوای کوشتنی قاسم سلێمانیی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیسجێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە مووشەکی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی کورد و سونە و بە دەنگی تەنیا 168 پەرلەمانتار لەکۆی 329 پەرلەمانتار بڕیارێکی دەرکرد بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق،بەڵام بڕیارەکە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

News ID 49163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha